شاندەکەی حکومەت لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتیی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی دانوستاندنکاری ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ھەردوو فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەکەی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ھەردوو فراکسیۆن بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١ و پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانیش ئاگاداری وردەکاریی دانوستاندنەکان بن.

چەند رۆژێکە شاندی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ دانوستاندن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق و دابینكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە بەغدان.

ھەواڵی زیاتر