سلێمانی؛ گەنجێک کچێکی بێهۆشکرد و رفاندی

لەسەر دۆسیەی ڕفاندنی كچێك و بێهۆشكردنی تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێ” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی بەمەبەستی كڕینی پێداویستی لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی سنووری پۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواچوونی خێرا بكەن بۆ دۆزیینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار .

دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و گومان خرایە سەر تۆمەتبارێك و توانرا هەمان ڕۆژ و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبارەکە دەستگیربكرێت كە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كامری كچەكەی هەڵگرتووە و دوای بێهۆشكردنی لە شوێنێك فڕێیداوە.

هەروەها كچەكە پاش دۆزینەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەوە و لە ژێر چاودێریدایە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت .

ھەواڵی زیاتر