کۆمەڵ وەک پڕۆژەی ئێران

ئێران بۆ بەهێزکردنی نفوزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنها پشت بە هێزە شیعییەکان نابەستێت، بەڵکو بەشێکی پارتە ئیسلامییە سونییەکانیش بەشێکن لە پڕۆژەی ئێرانیزم. حەماسی فەلەستینی هەرچەندە حیزبێکی ئیسلامی سونییەو لە ڕووی عەقائیدی و مەزهەبییەوە پێچەوانەی ئێرانە، بەڵام لە ڕووی سیاسیەوە یەک ئامانجیان هەیە کە دژایەتیکردنی دەوڵەتی ئیسڕائیلە، حەماس بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە پشتیوانی دارایی و سەربازی ئێران دەبەستێت بۆ ململانێی لەگەڵ ئیسڕائیل.
کۆمەڵی ئیسلامی لە سەردەمی بزوتنەوەی ئیسلامی و دواتریش وەک هێزێکی سەر بە ئێران و ژمارەی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەناسرێت. ئەو هێزەو ئەمیرەکەی و بەرپرسانی لە چەندین قۆناغی مێژوویی جاسوسیان بۆ ئێران کردوە بۆ لێدان لە حیزبی دیموکرات و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئێران لە ڕووی دارایی و میدیای پشتیوانییەکی ئاشکراو بێ پەردەی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات و لە بەرامبەردا کۆمەڵ لە هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق پشتیوانی لە بەرەی ئێرانی و شیعی دەکات.
کۆمەڵی ئیسلامی و میدیاکەی پڕوپاگەندە بۆ سینەماو کولتووری ئێرانی و لەو ڕێگەیەشەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات. ئەوەی کە کەناڵی پەیام و کۆمەڵی ئیسلامی شەڕی فیلمە ئێرانیەکە دەکەن بە شەڕی خۆیان و لە دژی پارتی و بارزانی دەچنە سەنگەری ئێران هەروا لەخۆڕاو بێبەرامبەر نیە. ئێران ڕێکخراوی خێرخوازی نیە پارەت بداتێ بێبەرامبەر، قەڵەوت دەکات بۆ ڕۆژی تەنگانە.

شەوقی کانەبی
رۆژنامەنووس

ھەواڵی زیاتر