شارێكی خۆراكی لە دهۆك دەكرێتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەگەڵ  کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەردی بناغەی شاری پێشەسازی خۆراک لە قەزای سیمیلی سەر بە دهۆكیان دانا ..

شارەپیشەسازییە خۆراكیەكە دەكەوێتە نزیك سنوری ئیبراهیم خەلیل لە سنوری پارێزگای دهۆك و لەسەر رووبەری 1423 دۆنم زەویی دروست دەكرێت، پرۆژەکە بریتیە لە ژمارەیەکی زۆری کارگە و کۆگای خۆراک و بە هاوبەشی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت دروست دەکرێت.

بەپێی نەخشەسازیی پڕۆژەكە  لە سەرەتادا 275 کۆمپانیای جۆراوجۆری خۆراک و 229 کۆگای تێدا دەبێت و سودی بۆ جوتیاران دەبێت لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان،  لە قۆناغی یەکەمدا 70 ملیار و 128 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە .

ھەواڵی زیاتر