بۆ یەکەمجار ژنێک بووە جێگری پارێزگاری سلێمانی

دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی رابردوو رەزامەندی ئەنجوومەنی پارێزگای بەدەستهێنا، ئەمڕۆ لەیلا عومەر وەکو جێگری پارێزگاری سلێمانی دەست بەکاربوو.
ڕاگەیاندنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان بریکارانی وەزارەتەکانی ناوخۆو دادو نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگاکانی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی دەستبەکاربوونیان لە بەڕێز خاتوو لەیلا عومەر عەلی جێگری نوێی پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕیی کرد.

لە وتەیەکدا پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن و هیوای خواست بە هەماهەنگیی و هاوکاریی و کاری هاوبەشی هەموو لایەک خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانی پارێزگاکە بکرێت.

ھەواڵی زیاتر