روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمبوونەوەی کارەباوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە: “ئاگاداریی هاونیشتمانیان دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەكۆمپانیای داناغاز لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لە كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمشە و روویدا”.

ئاماژە بەوەش دراوە، “لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكان سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن و ئەگەری زۆر هەیە 12ی ئەمشەو گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە”.

ھەواڵی زیاتر