بەرپرسێکی یەکێتی دۆنمێک لە پارکی ئازادی سلێمانی داگیر دەکات

رۆژنامەنووسێک ئاشکرای دەکات کە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە بەرچاوی خەڵکەوە دۆنمێک زەویی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی داگیر دەکات و دەیکاتە یانەی خواردنەوە.

مەحموود یاسین کوردی، کە رۆژنامەنووسێکی نزیکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسیویەتی” بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە بەرچاوی خەڵکەوە دۆنمێک زەویی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی داگیر دەکات و دەیکاتە یانەی خواردنەوە، لە کاتێکدا بە هەمان ناو باڵەخانەیەکی دیکە هەیە بەس ناچن لە شوێنی ئەو باڵەخانەیە نادییە نوێیەکە دروست بکەن بەڵکو لە شوێنێکی نوێ دروستی دەکەن”.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوە کردوە، نرخی زەویەکە دەگاتە ١٢ ملیۆن و نیو دۆلار، هەر بەوە ناوەستێ ٣٣٠ دارو درەختی دەرهێناوە کە بەهای ٧٥٠ ملیۆن دینارە کە زەرەرو زیانێکی گەورەی بە ژینگەو سەوزایی شار گەیاندووە.

دەشڵێت” هاوسەرۆکانی یەکێتی سەری زمان و بنی زمانیان باسی مافی خەڵکی سلێمانی و لامەرکەزییەتییە کەچی بەو شێوەیەش رێگا دەدەن دەستدرێژی بکرێتە سەر موڵکی گشتی. با هاوسەرۆکانی یەکێتی وەڵام بدەنەوە بە تایبەتی لاهور شێخ جەنگی پارەو هێزو موخابەرات و ئیعلامی سلێمانی بە دەست ئێوەیە کەس هەیە جورئەت بکات لە پارکێکی ناسراوی سلێمانی زەوییەکی گرنبەها داگیر بکات و بیکا بە نادی و رێسۆرانت ئەگەر پشتیوانی ئێوەی نەبێ؟

ھەواڵی زیاتر