گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی قبووڵکرد

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەستلەکارکێشانەوەی سێ ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی قبوڵکرد.
وتەبێژێک بەناوی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا شوێنی ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکان پڕ دەکرێنەوە.
خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە رێکخەری گشتییەوە لە 7 ئەندام پێکدێت، ئێستا لەکۆی ئەو 7 ئەندامە تەنیا چواریان ماون. لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا جەلال جەوهەر، مانگی رابردووش هەریەک لە عەدنان عوسمان و شەماڵ عەبدولوەفا وازیان لە ئەندامێتی خانەی راپەڕاندن هێنا.

ھەواڵی زیاتر