بایک: دژی پارتی و پێشمەرگە نین

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگە و پێگەی هەرێمی کوردستاندا نییە و دژایەتیان ناکەین. 

 جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تێرک تی ڤی-دا ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لە دژی پارتی و پێگەی باشووری کوردستان نین و دەیانەوێت لە دژی دوژمنانی کورد لەگەڵ پارتی پێکەوە بجوڵێنەوە. لە هەڤپەیڤینەکەدا جەمیل بایک باسی ئەوەی کرد، بۆ گەلی کورد هەلێکی مێژوویی رەخساوە، پێویستە ئەم هەل و دەرفەتە لە دەست نەچێت و دەڵێت: “بە ناوی تەڤگەرەکەمان بەڵێن بە گەلی کورد و هەموو گەلانی جیهان دەدەم، ئێمە لە دژی پێگەی باشوور و حکومەتی باشوور و پێشمەرگە نین و دوژمنایەتی باشووریش بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەواندا نییە”. 

ھەواڵی زیاتر