بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دهۆك ڕووى داوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/1/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، كاتژمێر 7 و 50 خوله‌كى به‌یانیی ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 3.2 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له دووریی حه‌وت كیلۆمه‌تر له دهۆك، ڕووى داوه.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 21 كیلۆمه‌تر بووه، هیچ زیانێكیشى نه‌بووه.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ناوەندی بومەلەرزەکە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانە کە لەوێ گوڕەکەی 4.9 بووە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر