مزگەوتەكانی هەڵەبجە دەكرێنەوە

لە كۆبونەوەی ئەمرۆی پارێزگاریی هەڵەبجەدا بڕیار درا كە دەرگایی مزگەوتەكان لەكاتی نوێژەكان و رۆژانی جومعەدا بركێنەوە.

ئەمرۆ پارێزگاریی هەڵەبجە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبەجە سەبارەت بەدۆخی پارێزگاكە و كۆنترۆڵكردنی زیاتریی   ڤایرۆسیكۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەكرد.

بریارەكانی پارێزگای هەڵەبجە

یەكەم: كردنەوەی دەركایی مزگەوتەكان بۆ نوێژەكان  و رۆژیی هەینیش مزگەوتەكان كراوەدەبن.

دووەم: هەرمرزگەوتێك بچوكبێت و زیاتر قەرەباڵخ بێت پێویستە بەداخراویی بمێنێتەوە

 سێیەم: پێویستە سەرجەم رێنمایەكان ئاراستەی خەڵك بكرێت و مامۆستایانی مزگەوتەكان رێنمایەكان بە بەساڵاچوان و منداڵان بدەن

ھەواڵی زیاتر