کونسوڵی ئێران: فیلمەکە بۆچوونی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە

نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبارەی فیلمەکە پرسیاری لە بەرپرسە پەیوەندیدارەکان کردووە و ئەوان گوتوویانە کە ئاگاداری ئەو فیلمە نین، کەواتە ئەوە بۆچوونی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە.

نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی وتووە: “ئێمە پەیوەندییەکی دێرینمان لەگەڵ هاوڕێیانمان لە هەرێمی کوردستان هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە”بەرپرسەکانی ئێمە و قاسم سولەیمانی هیواخوازی پەیوەندییەکی فراوانن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لەگەڵ مەسعود بارزانی، دۆستایەتی و هاوڕێیەتیی قاسم سولەیمانی و بارزانی تاوەکو رۆژەکانی کۆتایی تەمەنیشی بەهێز بوو و ئەو رێزێكی زۆری بارزانی دەگرت”.

ھەواڵی زیاتر