چیرۆکی شەڕی داعش و مەترسییەکانی سەر هەولێر لە زاری مێدیاکارێکی بی بی سی-یەوە

پەیامنێرێکی جەنگی کەناڵی بی بی سی، باسی راستییەکانی شەڕی داعش دەکات و دەڵێ”ئەو فیلمەی داواکاری بارزانی لە سولەیمانی، لە فیلمە بێسەروبەرەکەی هۆڵیوود و نێت فلێکس دەربارەی موسڵ بێسەروبەرتر و خراپترە.
نەفیسە کوهنەوەرد، پەیامنێری جەنگیی کەناڵی بی بی سی، کە بە ڕەچەڵەک ئێرانییە لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیویەتی” تا ئەو شوێنەی من گەواهیدەرم، هیچ ئاماژەیەک لەبارەی چۆڵکردنی هەولێر نەبووە، میدیا نێودەوڵەتییەکان هەولێریان وەکو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بەکاردەهێنا، ئەگەر وابوایە بە دڵنیاییەوە هەواڵیان پێدەگەیشت و خۆیان بۆ ئەمە ئامادە دەکرد، بەتایبەت بۆ مێدیایەکی وەکو بی بی سی، کە پاراستنی ژیانی رۆژنامەنووسەکانی کاری لەپێشینەیە”.
لەبارەی هاوکاری ئێرانیش لە شەڕی دژ بە داعشدا نووسیویەتی” بە دڵنیاییەوە “هاوکاریی ئێران” لە کات و قۆناغی خۆیدا گرینگ بووە، بەڵام دووپاتکردنەوەی ئەو باسە و تێکەڵکردنی لەگەڵ خەیاڵ و پڕوپاگەندا، زۆر کەسی لە عێراقدا بێزارکردووە”.

دەقی پۆستەکەی نەفیسە کوهنەوەرد، پەیامنێری جەنگیی کەناڵی بی بی سی

لە یەکەم ڕۆژی کەوتنی موسڵدا لە مەیدانەکەدا بووم و لە نزیکەوە گەواهیدەری راستییەکانم. رۆژانە لە نزیکی چەند سەد مەترێکی موسڵ دەبووم و شەوانە دەگەڕامەوە بۆ هەولێر، ئەو دەنگی تۆپ و تەقەمەنیەی کە لە گرتەکەی “داواکاری بارزانی لە قاسم سولەیمانی” لە فیلمە بێسەروبەرەکەی هۆڵیوود و نێت فلێکس دەربارەی موسڵ بێسەروبەرتر و خراپترە.

تا ئەو شوێنەی من گەواهیدەرم، هیچ ئاماژەیەک لەبارەی چۆڵکردنی هەولێر نەبووە، میدیا نێودەوڵەتییەکان هەولێریان وەکو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بەکاردەهێنا، ئەگەر وابوایە بە دڵنیاییەوە هەواڵیان پێدەگەیشت و خۆیان بۆ ئەمە ئامادە دەکرد، بەتایبەت بۆ مێدیایەکی وەکو بی بی سی، کە پاراستنی ژیانی رۆژنامەنووسەکانی کاری لەپێشینەیە.

ئەوەی کە ئێران یەکەم وڵات بووە کە هاوکاری عێراقی کردووە و بەڕێز مەسعود بارزانی، لەو بارەوە لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران هاوکارییەکی کردبێ کاری پێشینەی پاراستنی سنوورەکانی خۆی بووە.

بە دڵنیاییەوە “هاوکاریی ئێران” لە کات و قۆناغی خۆیدا گرینگ بووە، بەڵام دووپاتکردنەوەی ئەو باسە و تێکەڵکردنی لەگەڵ خەیاڵ و پڕوپاگەندا، زۆر کەسی لە عێراقدا بێزارکردووە.
کاتی فیلم هەڵگرتن بۆ ئەو دۆکیۆمەنتارییەی پێیەوە خەریک بووین، گەلێک گەنجی عێراقی ئەمە ڕوانگەیان بوو: “ئێران ئەگەر هاوکارییەکی کوردووە، بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بووە”. دەوڵەتی نوێی عێراقیش روانگەیەکی وەهای هەیە بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی عێراقی، وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژەیان بەم بابەتە کردووە.
بەڕێز کازمی لە کاتی سەردانیدا لە تاران. لە وڵامی ئەو قسەدا کە “ئێران هاوکاریی کردووە”، گوتی: “ئەگەر ئێران لە شەڕی داعشدا هاوکاریی کردووین، عێراقیش لە گەمارۆکاندا لەگەڵ ئێران بووە.” لە کۆتاییشدا شەڕی دژی داعش بە ئامادەبوونی سەدان هەزار کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سەربازی حکومەتی ناوەندی عێراق، لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕەکەدا و بە پشتێوانی بەربڵاوی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی هێزەکانی ناوچەکە کۆتایی پێهات. کاری یەک کەس یان یەک لایەن بە تەنیا نەبوو.

خاڵێکی گرینگی دیکەش ئەوەیە: شەڕەکان هیچ پاڵەوانێکیان نییە. ئەو خاڵەم لەم هەموو ساڵەدا هەستپێکردووە کە روماڵی شەڕە گەورەکانم کردووە.

ھەواڵی زیاتر