پەمپی بیبەریان لە دەموچاویدا و پارەکەشیان دزی

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کەلەڕێگەی فێڵەوە پارەیان لەهاوڵاتیەک وەرگرتبوو دواتر هەڵاتبون.

شەوی ١٩-١-٢٠٢١ لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دوو تۆمەتبار کەڕێکەوتبون لەگەڵ هاوڵاتیەک کەلوپەلی پێ بفرۆشن دوای ئەوەی کەدەگەنە لای هاوڵاتیەکە پارەکەی لێوەردەگرن و پەمپی بیبەر دەکەن بەدەموچاویداو هەڵدێن ، دوای ئاگادارکرنەوەی پۆلیس، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانیان هەردو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( چ. خ. م ) لەدایکبوی ٢٠٠٠ و ( د. ا. خ ) لەدایکبوی ١٩٩٨ بەبڕیای دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پارێزگای سلێمانی _ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

ھەواڵی زیاتر