لە نایجیریا چەتەکانی دەریا کەشتیەکی تورکیا دەڕفێنن

كه‌شتیه‌كی توركیا به‌ ناوی مۆزارت له‌ كه‌نداوی گینه‌ی كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی نایجیریا رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌ته‌كانی ده‌ریا بووه‌وه‌ و رفێندرا.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی گرووپی EOS Risk، ده‌یڤید جۆنسن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌شتییه‌كی توركی به‌ ناوی مۆزارت كه‌ سه‌ربه‌ كۆمپانیای بۆدانی توركیایه‌ بۆ كاروباری ده‌ریاوانی و بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌ شاری ئیستانبوڵه‌، له‌ كه‌نداوی گینه‌ روبه‌ڕوی هێرشی چه‌ته‌كانی ده‌ریا بوه‌ته‌وه‌.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دەریاوانی سەر بە وەزارەتی گەیاندن و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، کاتژمێر 10:36 ی رۆژی 23ی کانوونی دووەمی 2021 لە سنووری دەریایی نایجیریا لە کەنداوی گینە بە دووریی 180 میل لە شاری لاگۆس لەلایەن چەتەکانی دەریا هێرشکراوەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیا بە ناوی مۆزارت.
لە هێرشەکەدا لە کۆی 19 ئەندامی تیمی دەریاوانی کەشتییەکە، کەسێک کوژراوە کە خەڵکی ئازەربایجانە و کاپتنی دووەمی کەشتییەکەیە و 15 ی دیکەشیان رفێنراون کە سەرجەمیان تورکن.

ھەواڵی زیاتر