داعش وەک جێبەجێکاری ئەجێندای کۆماری ئیسلامی ئێران

لەم چەند رۆژەدا ئێران دووەمین کورتە فیلمی ( کە زادەی خەیاڵی ناڕاستی خۆیانە )، لەسەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر مەخموور و نزیکبوونەوەیان لە هەولێر دروستکرد، ئەمە جگە لە کاردانەوەیەک بەرامبەر دەستەمۆ نەبوونی سەرکردایەتی پارتی بەرامبەر بە ئێران، هیچی دیکە نییە.
لە حوزەیرانی ساڵی 2014 کە داعش بە چەند چەکدار و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییەوە کە موسڵی داگیرکرد و سوپای عێراق هەڵاتن و تەنانەت بەشێک لە ئەفسەرەکان بە جلی ژێرەوە خۆیان گەیاندە هەولێر، ئەوکات شەڕەکەیان تەنیا لە سنووری عێراقدا بوو، سەرۆک بارزانی وتی: ئێمە شەڕی هیچ لایەنێک ناکەین ئەگەر مەترسیمان نەخەنە سەر.
فراوانخوازی داعش بەردەوامبوو، بەرەو سەلاحەدین، کەرکووک، بەغدا و شارە سوننە نشینەکانی تر پەلی هاوێشت، بەڵام لەناکاو پلانەکانیان گۆڕی و ئاراستەی هێرشەکانیان رووکردە هەولێر و شنگال ( کە ساڵانێکە ئێران بۆ تەواوکردنی هیلالی شیعی چاوی بڕیوەتە شنگال ). هەرچەندە توانیان زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی لە کورد بدەن، بەڵام نەیانتوانی ئامانجەکەیان بپێکن و دوای ماوەیەکیش ئەو ناوچانەی داگیریانکردبوو بە هاوکاری هاوپەیمانان لێیان سەندرایەوە. بۆیە بۆ تەواوکردنی پلانەکە، پەنایان بۆ پلانی بی برد، کە دەبوو دوای کۆتاییهاتنی داعش جێبەجێی بکەن.

16ی ئۆکتۆبەر و پلانی بی

دوای ئەوەی هاوپەیمانان و پێشمەرگە بوونە بەربەست لەبەردەم فراوانخوازییەکانی داعش، دەست بۆ جێبەجێکردنی پلانی بی برا، بەڵام بەرلەوە، دەبوو کارێک بکەن بۆ زیاتر لاوازکردنی سوننە لە رووی سیاسیی و دیموگرافیشەوە، بۆیە بە داعش هەرچی شار و شوێنەوار و مزگەوت و شوێنی پیرۆزی سوننە هەبوو خاپووریان کرد، سوننەکانیان قەتڵ و عام کردن و زیاتر لە ملیۆنێکیشیان ئاوارە کردن، خێرا فەرمانڕاوەی شیعە و هاووڵاتی شیعەیان بۆ ناوچەکان ئیستیراد کرد.
ئەی ناوچە شیعەنشینەکان چی بەسەر هات؟ هیچ.

پلانی بی
شیعەکان و باڵێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی قاسم سولەیمانی رێککەوتنێکیان کرد بۆ رادەستکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان، ئەوەبوو ئەوەی نەدەبوو رووبدا لە 16ی ئۆکتۆبەردا روویدا. بەڵام هێزە عێراقییەکان بەوەشەوە نەوەستان، هەوڵیاندا بچنە ناو هەولێر، بەڵام لە بیستی ئۆکتۆبەردا، سنوورێک بۆ هێرشەکانیان دانرا و پلانی بی-ش کۆتاییهات.

پلانی سی

ئێستا شیعە و باڵێکی یەکێتی بە ئیعاز و پالپشتی ئێران، سەرقاڵی شێواندنی نێوماڵی کوردن، سەرەتا بە دروستکردنی جیاکاری لەنێو فراکسیۆنەکانی بەغدا و دواتر پەلاماردانی کەسایەتی و سیمبولە سیاسییەکانی کورد. تاوەکو ئێستا روون نییە پلانی سی بەکوێ دەگات، بەڵام ئەوەی کە روونە ئەوەیە، ئەوەی داعش کردی بە فەرمانی ئێران بوو، خزمەتکردنبوو بە تەشەیوع، بچووککردنەوەی سوننە و هەوڵدانبوو بۆ لەقاڵبدانی کوردیش.
ئەگەر کورد بتوانێت پلانی سی-ش تێکبشکێنێت، سەرەڕای بەردەوامی پلانەکان کە رەنگە تاوەکو زێد-یش دانرابن، بەڵام هەنگاوێکی باش دەبڕێت و مەترسییەکی تر لە خۆی دووردەخاتەوە.

باڵکێش

ھەواڵی زیاتر