مەسرور بارزانی: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی بەغدا

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوخەمی بۆ كەسوكاری هێرشە تیرۆریستییەكانی ئەمڕۆی ناوەڕاستی شاری بەغدا دەربڕی و رایگەیاند، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە هەر هاوكارییەك پێویست بێت، پێشكەشی بكات.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رای گەیاند: “بەداخەوە هه‌واڵی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی به‌غدام بیست. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان لەم کاتە سەختەدا. حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک کە پێویست بێت”.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٠، دوو تەقینەوە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق ڕوویان دا و بەهۆیانەوە نزیكەی سی كەس كوژران و زیاتر لە ٧٠ی دیكەش بریندار بوون.

ھەواڵی زیاتر