سێ تەقینەوە بەغدای پایتەختیان خوێناوی کرد
سێ تەقینەوە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق روویاندا و قوربانی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-1-2021، خۆکوژێک لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە ناوچەی بابولشەرقی خۆی تەقاندەوە، بەڵام دوای خۆتەقاندنەوەی ئەو خۆکوژە، دوو بۆمب لەهەمان شوێن تەقیوەتەوە و بەهۆی تەقینەوەکانیشەوە، پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.