بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە سواڵکەریان دەستگیر كرد.
سواڵکەرەکان پێکهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە بە وتەی پۆلیس، داوای ھاوکاریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.
سواڵکەرەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.