ناوەندی وەستانەوەی یەکێتی دەڵێ: یەکێتی لە هەولێر جاران نزیکەی 180 نوسەر و رۆژنامەنوس و ئەدیبی ئەندام و لایەنگری بوون ، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر و پەیوەندیەکی زۆر ئەمڕۆ تەنها 22 کەسیان بۆ کۆکرایەوە و ئەوانی تر ئامادە نەبون بچنە کۆبونەوەی رێزلێنانەکە.
ناوەندی وەستانەوەی یەکێتی کە بە “ناوک” خۆیان ناساندووە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بە ماندووبونێکی زۆر تەنها ژمارەیەکی کەمیان بۆ کۆکرایەوە و ڕێزلێنانیان بۆ کردن. رێزلێنانەکە بریتی بوو لە کاغەزێکی A4 کە ئیمزای دەرباز کۆسرەتی لەسەرە ، لەگەڵ کاتژمێرێکی دەستی کە بەقسەی یەکێک لە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە نرخەکەی لە بازاڕ دە دۆلار نابێت.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر