مامۆستا سابیر شاکر: کەس نان و پیازم پێوە نەخوات

کۆمەڵێک ماڵپەڕ و پەیجی سۆشیال میدیا، چەندین ھەواڵ و ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لەسەر مامۆستا سابیر شاکر دروست دەکەن و “سابیر شاکر”ـیش دەڵێت “تکام وایە ھیچ ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی ڤیدیۆم لەسەر دروست نەکات”. 

دوای ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییانەی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان سەریان ھەڵدا، مامۆستا سابیر شاکر کە دانیشتوویەکی شاری کەرکووکە لە خۆپیشاندانێکدا بەشداری دەکات و، باسی نەھامەتییەکانی خۆی دەکات و دەڵێت: “من ھەموو ژیانم کوێرەوەرییە 60 ساڵە”. 

دواتر پەیامەکانی مامۆستا سابیر شاکر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیر کرد و بە زوویی بڵاو بوونەوە. 

بەم دواییەش چەند راپۆرتێکی ڤیدیۆیی لەسەر مامۆستا سابیر شاکر دروستکران، ناوبراویش پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، “من خەمێک بوو دەرم بڕی و بڕایەوە، نە بە پارە خۆم دەفرۆشم و نە موحتاجی هیچ کەسێکم، جگە لە خودا”.

دەقی پەیامەکەی مامۆستا سابیر شاکر:

تکام وایە هیچ ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی ڤیدیۆم لەسەر درووست نەکاو من بەرییم لەو ڤیدیۆ تازانەو تکام وایە کەس نان و پیازم پێوە نەخوات، من خەمێک بوو دەرم بڕی و بڕایەوە، نە بەپارە خۆم دەفرۆشم و نەموحتاجی هیچ کەسێکم جگە لەخودا…

ھەواڵی زیاتر