ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (ف . ح .ح) لەدایکبووی 1985 خێزاندارە و بەهۆی کێشەی دارایی و قەرزاریەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە .
تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.