شۆک.. دروستکەری ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرابوو

چەند ڕاگەیاندنێکی جیهانی باس لەوە دەکەن کە دروستکەری ڤایرۆسی کۆڤید19، زانایەکی ئەمریکییە و ڤایرۆسەکەی بە وڵاتی چین فرۆشتووە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵەی لە ڕاگەیاندنە جیهانیەکاندا بڵاوبۆتەوە، چارلز لیبر، گەورە زانای بواری کیمیا و پڕۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد ، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لەلایەن هێزەکانی FBI ئەمەریکییەوە دەسگیردەکرێت، لە زۆرێک لە ماڵپەڕەکاندا وا باسکراوە بەتۆمەتی دروستکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و فرۆشتنی بە تاقیگەیەکی وهانی چین دەسگیر کراوە .
بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمیەکانی ئەمەریکا هەڵوێستیان لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.
چارلز لیبر، یەکێکە لە زانا گەورە و دیارەکانی ئەمریکا و خاوەنی زیاتر لە 400توێژینەوەی زانستییە لە بواری کیمیادا.

ھەواڵی زیاتر