ترەمپ لە سەرۆکایەتی دوورخرایەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی پەسەندکرد، بەپێی ئەو بڕیارەش مایک پێنسی جێگری دەتوانێت ترەمپ لە سەرۆکایەتی ئەمریکا دوربخاتەوە و خۆی ئەرکەکانی رابپەڕێنێت.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌كۆی 223 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 205 ده‌نگ بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد تره‌مپ، لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا په‌سه‌ندكرد.

دوای ئەوەی ژمارەیەک لایەنگری ترەمپ ھەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێس، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوای کرد دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و وتی “ئەگەر مایک پێنس [جێگری سەرۆکی ئەمریکا] ماددەی 25ی دەستوور چالاک نەکات، ئەوکاتە هەوڵدەدەین لەڕێگەی کۆنگرێسەوە ترەمپ لە پۆستەکەی دووربخەینەوە”.

ھەواڵی زیاتر