پاش ئەوەی ئەمشەو(۱۱_ ١٢٠٢١)لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای چەمچەماڵ شەڕ دروست دەبێت لەنێوان دوو کەس دا ، بەهۆکاری کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی تۆمەتبار (ٲ ، ک ، ع ) تەقە لەکەسێک دەکات بەناوی (ک ، خ ، ن ) گیان لەدەستدەدات و دوو کەسی تریش بریندار دەکات و هەڵدێت دەستبەجێ هێزەکانمان دەگەنە شوێنی ڕوداوەکەو کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی تۆمەتبارەکەوە سەرەنجام لەناحیەی شۆڕش لە( قادر کەرەمیەکان )لەماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا دەستگیردەکرێت لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە چەمچەماڵ بەپێی ماددەی( ٤٠٦) بڕگەی یەک ز ڕاگیرەوەو ڕێکاری یاسیی گیراوەتەبەر
چەک و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە دەستی بەسەردا گیراوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر