عەدنان ئۆکتار 1075 ساڵ زیندانی کرا
ئەو پیاوە تورکەی کە خۆی وەکو بانگخوازی ئیسلامی ناساندبوو بە بڕیاری دادگا 1075ساڵ و 3 مانگ زیندانی دەکرێ.
عەدنان ئۆکتار لە 11ی تەمووزی 2018 دەستگیرکرا، ئەو وەکو بانگخواز خۆی ناساندبوو، بەڵام بەردەوام ئافرەتی نیمچە ڕووتی لەگەڵدا بوو و هەروەها خواردنەوە کحولییەکانیشی دەخواردەوە.
“دامەزراندنی رێکخراوی نایاسایی، سیخوڕیکردنی سیاسی و سەربازی، بەکارهێنانی بیروباوەڕ بۆ بەرژەوەندیی خودی و بانگەشەی تاوانکاری دژ بە منداڵان” گرنگترین ئەو تۆمەتانەبوون کە درابوونە پاڵی.
جگە لە عەدنان، 13 هاوڕێی تریشی بە حوکمی جیاجیا سزادراون.