مەسرور بارزانی و جەواد زەریف: پەیوەندیەكانمان پتەوتر دەكەین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە

لە كۆبونەوەی سەرۆكی حكومەت و وەزیری دەرەوەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا، بەتایبەتی لە بواری ئالوگۆڕی بازرگانی.

هەروەها باس لە گرنگیی هەماهەنگیکردنی هەردوولا کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرا، هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی ھەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە.

ھەواڵی زیاتر