دزەکەی مزگەوتی سەواف دەستگیرکرا

ئەو تۆمەتبارەی لەناو گەراجی مزگەوت دزی دەكرد دەستگیر كرا

بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی خانەقا، دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێكی دزیكردن لەناو گەراجی مزگەوتی (صەواف) ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و دوای چاودێرییەكی ورد، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (د.ا.ع) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەكان دەستگیر كرد.

تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر لەسەر هەمان تاوان سزا درابوو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446/31) لە یاسای سزادان، راگیرا و رووبەڕووی یاسا كرایەوە.

ھەواڵی زیاتر