کاتژمێر11ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لای گوندی رەشکین پێکدادانێک روویدا لەنێوان 3ئوتومبیل لە جۆرەکانی پیکاب مازدا، بی ئێم و نیسان ئالتیما.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دووکەس کە شوفێری نیسان و پیکابەکە بوون بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماددیش بە ئوتومبێلەکان و رێگاوبانەکە کەوتووە.
دەشڵێ” رووداوەکە کاتێک روویداوە کە نیسان ئالتێما بە خێراییەک کەپێشبینی دەکرێت بەسەرو 160کم لەکاتژمێرێک تەنگی بەبی ئێم هەلچنی بێت بۆئەوەی رێگای بۆ بکاتەوە، لەبەر ئەوەی پیکاب مازدا لەپێش بی ئێمەکەوە بووە بۆیە بی ئێم پێ ی نەکراوە لەوە خێراتر بروات، بۆیە بەناچاری رێگای بۆ کردبۆوە بۆ ئەوەی لێی رەتبێت، لەکاتی رەتبوونەکە خێراییە زۆرەکە هۆکاربووە بۆ ئەوەی نیسان بگاتە سەر پیکاب، بێ ئەوەی کات ومەودای پێویستی لەبەر دەست بێت بۆ لادان یان کەمکردنەوەی خێرایی
بۆیە بەهێزێکی زۆرەوە خۆی پیاکێشابو وە پیکابیش بەهۆی زەبری پیاکێشانەکە خۆی کێشابوبە بی ئێمەکە وەلەدواییش لەشەقام دەرچووبووتاکو بن پەرژینی 120مەتری رۆیشتبوو.
ھەواڵی ڕابردوو
بەغدا.. باوکێک دەستگیرکرا کە کچە سێ ساڵانەکەی خۆیی سەربڕیبوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر