کارەبای سلێمانی داوای هاوکاریی لە هاووڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتى کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، کارەبا 8-9 کاتژمێر کەمبووەتەوە و بۆ باشتربوونیشی داوای هاوکاریی لە هاووڵاتییان دەکات.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

ئاشکرایە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی بەشێوەیەک کە گەیشتوتە زیاتر لە ۲٤٠٠ مێگاوات تەنیا لە پارێزگای سلێمانی و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری خواستیش دەکەین و بەوهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە ناو شارى سلێمانى بۆ (۸ بۆ ۹) کاتژمێر کەمبوەتەوە ، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا کە لەمساڵدا گەیشتە ۳۸٠٠ مگاوات بۆ هەموو هەرێم، بەڵام بەداخەوە دابەشنەکردنی نەوتی سپى بەسەر هاوڵاتیاندا و بەکارهێنانی کارەبا لەبری سووتەمەنی، خواستی لەسەر کارەبا زۆر زیادکردوە، جگە لەوەی کە بەشێک لە فیدەرەکان ئۆڤەرلۆدە و هەندێک گەڕەک سەرە محەویلەی بۆ دانراوە، کە (۲٤) کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیان نابێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی کە بەرپرسیاری سەرەکییە لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر فیدەر ەکاندا کە (٦٠٠) فیدەرە، هەوڵ دەدەدات کە جۆرێک لە دادپەوەری هەبێت لە بێدانی کارەبا بەسەر گشت گەڕەک و شارو شارۆچکەکان .
لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە هاوکارمان، دڵنیابن کە کەمبوونەوەی کارەبای پەیوەندی بە بەرزبونەوەی خواستەوە هەیە ، هەوڵی تەواو دەدەین کە ئەو بڕەکارەبایەی هەیە، بە دادپەوەری دابەشی بکەین، دووبارەشی دەکەینەوە کە هاوکاری هاوڵاتیان یارمەتیدەردەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتى کارەبای سلێمانی
3/1/2021

ھەواڵی زیاتر