نێچیرڤان بارزانی و جەواد زەریف: پەیوەندیەكانی هەرێم و ئێران پەرە پێدەدەین

نێچیرڤان بارزانی و جەواد زەریف: پەیوەندییەكانی هەرێم و ئێران پەرە پێدەدەین

لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ ئێران پەیوەندییەكانمان لە ئاستێكی باشدایە و هەماهەنگی زیاترمان لە نێواندا دەبێت.

بارزانی وتیشی: لە ماوەی ڕابردوودا هەماهەنگی باش لە نێوان هەرێمی كوردستاندا و ئێران هەبووە، زیاتریش بەرەو پێشەوەی دەبەیین.

هەر لەو كۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسیدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: خۆشحاڵم لە هەولێری پایتەخت و جوان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان كۆبومەتەوە و باسمان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرد.

زەریف وتیشی: پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداد لە ئاستێكی باشدایە و بەرەو پێشتریان دەبەین و بەردەوام دەبین لە هاوكاریی و هەماهەنگی زیاتری نێوانمان.

ھەواڵی زیاتر