ئێران: هەر وڵاتێک بنکەی ئەمریکای لێبێ دەیکەینە ئامانج

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا ڕووبدات، بە تەنها ئەمریکا ناکەینە ئامانج، بەڵکو ئەو وڵاتانەش دەکەینە ئامانج کە بنکەی ئەمریکایان تێدایە، بەتایبەت وڵاتانی کەنداو.

حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ وەڵامدانەوەی هەر دوژمنکارییەکی ئەمریکا ئامادەیە، هەر جموجۆڵێکی دژ بە ئێران وەڵامێکی تووندی دەبێ.

ھەواڵی زیاتر