جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەبارەت بە بودجەی ٢٠٢١ لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون.
قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی٢٠٢١ لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووین و ھیواخوازین لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت.
تاڵەبانی وتی” ئێمە بۆ جێبەجێکردنی یاسا لە بەغداین نەک گفتوگۆکردن لەسەری”
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی ٢٠٢١ بۆ عێراق ساڵێکی سەختی ئابووری دەبێ.