حکومەت 2.2 ملیار دینار بۆ بەنداوی دەربەندیخان دابیندەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 2.2ملیار دۆلار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بەندانی دەربەندیخان خەرجدەکات.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی” دوابەدوای نوسراومان بۆ چارەسەركردنی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیدا بە تەرخانكردنی بڕی دوو ملیار و 282 ملیۆن دینار  بۆ بەمەستی جێبەجێكردنی  پڕۆژەی چارەسەركردنی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان”.

ڕۆژی12-11-2017 بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستانی هەژاند و زیانێکی زۆری ماددی بە بەنداوی دەربەندیخانیش گەیاند.

ھەواڵی زیاتر