لە سامەڕا بارەگایەكی حەشد مووشەکباران کرا

بارەگای فرقەی عەباسی جەنگی كە سەربە حەشدی مەزارەکانە لە پارێزگای سامەڕا مووشەكباران کرا.

فەرماندەیی فرقەی عەباسی لە تویتەر نووسیویەتی: “شەوی ڕابردوو لیوای یەكی سەر بە فڕقەكەمان لە قەزای سامەڕا بە موشەك كراوەتە ئامانج، بەڵام سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.”
بەپێی راگەیێندراوی فەرماندەیی فڕقەی عەباس، هێزەكانیان لە سامەڕا پاڵپشتی هێزە ئەمنییەكان دەكەن بۆ پاراستنی ناوچەكانی دەوروبەری قەزاكە، هەروەها تیمە هەواڵگریەكانی بەهاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندە پەیوەندیدارەكان كار بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەکەن

فرقەی عەباسی جەنگی، یەكێكە لە دیارترین یەكەكانی حەشدی شەعبی، لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەی عێراق نزیكە.

1
ھەواڵی زیاتر