لە ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخمور، بەهۆی فەڕتەرناشی ئۆتۆمبێلەوە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دەبێتە شەڕ و چوار کەس بریندار دەبن.
بەیار حەسەن نەجاڕ، بەڕێوەبەری ناحیەی دیبەگە بە باڵکێشی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو گەنجێک بەناوی (ر . ح) بە ئۆتۆمبێل فەڕتەرناشی کردووە و بەهۆیەوە لەگەڵ ماڵێکی دراوسێیان بەشەڕهاتوون و چوار کەس برینداربوون.
بەیار حەسەن نەجاڕ وتی” ئەو گەنجەی فەڕتەڕناشەکەی کردووە، بە کڵاشینکۆف تەقەی لە ماڵی دراوسێکەیان کردووە، دوو کوڕیان بە گولـلە بریندارکردووە و دایک و باوکیشیان بە بەرد برینداربوون، تۆمەتبارەکەش هەڵاتووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێ”.