وێنە.. هێزێکی زۆر لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراقی بڵاوکراونەتەوە

ئەمڕۆ شەممە هێزێکی زۆری ئەمنی لە بەردەم بانکی ناوەندی عێراق و چەند دامەزراوەیەکی دیکە لە شاری بەغدا بڵاوکرانەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزی پاراستنی یاسا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە مەیدانی فیردەوس، بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی کارەبا، سەندیکای ئەندازیارانی عێراق و بەردەم باڵەخانەی بانکی ناوەندی عێراقی بڵاوبوونەتەوە، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو هێزانە نەدراوە.
بڵاوبوونەوەی ئەو هێزە لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراقی بەنیازە نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بۆ 145 هەزار دینار بەرزبکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر