کۆنسوڵخانەی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی ئیبراهیم تالیساس پەیوەندی بە مەلا عەلی کەلەکەوە دەکات و مەلا عەلی کەلەکیش جارێکی تر ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا.
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە پۆستەکە مەلا عەلی کەلەک کە ڕایگەیاندبوو، بە دوو مەرج ئیبراهیم تاتلیساس چارەسەر دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 2020/12/19، کونسولخانەی تورکیا پەیوەندییان بە مەلا عەلی کەلەکەوە کرد و دەیانەوێت دانیشتنێک لەسەر شێوازی چارەسەرکردنی بکەن.
مەلا عەلی کەلەک سوورە لەسەر مەرجەکانی خۆی کە بریتین لە: “تەوبەکردن و پەشیمان بوونەوە لەو حاشایەی لە کوردبوونی کردووە”