مستەفا کازمی بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بانگهێشتێکی فەرمی ئەردۆغان بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17/12/2020، نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند،‌ كازمی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای حكومی، به‌غدای به‌ره‌و توركیا جێهێشتووە.

له‌ راگه‌یەنراوه‌كه‌دا هاتووە” مسته‌فا كازمی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته‌ توركیا و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ناوه‌ڕۆكی دیدار و گفتوگۆكانیش، زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان عێراق و توركیایه‌، له‌گه‌ڵ وتووێژكردن له‌سه‌ر هه‌ندێ دۆسیه‌ و بابه‌تی گرنگی هاوبه‌ش.

ھەواڵی زیاتر