کۆگایەکی شیرینی لە سلێمانی داخرا

لە كۆگایەكی شیرینی لە شاری سلێمانی، زیاتر لە 500 كیلۆگرام شیرینی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیرا.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند‌‌: “ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆگایەكی ھەڵگرتنی شیرینیدا لە گەڕەكی (قولەرەیس)ی دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە 500 كیلۆگرام شیرینی كە ماوەی بەكارهینانیان بەسەرچووە، دەستی بەسەردا گیرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “هۆكاری تێکچوونی شیرینیەكان دەگەڕێتەو بۆ خراپ ھەڵگرتن و نا شیاوی شوێنەكە، كە هیچ مەرجێكی پاراستنی تێدا نییە”.

ھەواڵی زیاتر