ئیبراهیم خەلیل.. لە مانگێکدا زیاتر لە 6هەزار تۆن کاڵا گەڕێندراونەتەوە و لەنێوبراون

راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 6هەزار و 14 تۆن کاڵا و کەرەستەی جۆراوجۆریان لەناوبردووە و گەڕاندووەتەوە کە لەگەڵ ڕێنماییەکاندا یەکیان نەدەگرتەوە.
ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگدا لە 1.11.2020 تاوەکو 30.11.2020 نزیکەی 6هەزار و 14تۆن و 439 کگم کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگەکە پەسند نەکراون، بەشێکیان گەڕێندراونەتەوە و بەشەکەی دیکەیان لەنێوبردراون، چونکە کەرەستەکان لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نەدەگونجان.
كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل دەشڵێ، کەرەستەکان پێکهاتبوون لە ( خواردنەوە، پێداویستی تەندروستیی، خواردن، کوزماتیک، ڤێتەرنەری و بیناسازی ).

ھەواڵی زیاتر