تەقە لە ناوچەی تەقتەقی پارتی کرا

لە ناحیەی تەقتەق دوو چەکدار دەستڕێژی گولـلەیان لە بارەگای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
هەندرێن حەمید، بەڕێوەبەری ناوچەی تەقتەقی پارتی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کاتژمێر 10:15ی شەوی ، دوو چەکداری دەمامکداری کە بە ماتۆڕسواری هاتبوون، دەستڕێژی گولـلەیان لە بارەگای ناوچەی پارتی کردووە و ڕایانکردووە.
هەندرێن حەمید وتیشی: چەکدارەکان راستەوخۆ تەقەیان لە دوو پاسەوانی بارەگاکە کردووە، بەڵام نەیانتوانیوە بیانپێکن.

ھەواڵی زیاتر