شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوت کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات.
شاندەکە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکھاتووە.
بڕیارە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکە، بودجەی ساڵی 2021 گفتوگۆ بکەن.