راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستاندنكارى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ عێراق گەیشتە پەرلەمانی کوردستان.
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى 2020/11/15ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان، كه تیایدا بڕیاردرا شاندی دانوستانكارى هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان، به رڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل كه‌تیایدا به وردى و به‌به‌ڵگه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و رای گشتی له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2020/12/3، راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستاندنكار گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت و بۆ رای گشتیش ده‌خرێته‌ڕوو.
راپۆرتەکە