پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رەخنە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەگرێت و دەڵێ”کە لەسەرای ئازادی قسەت دەکرد مۆڵەتت هەبوو”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ليژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی رێگەپێدراو نییە و، شێواندنی ئارامی شار و راگرتنی جووڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قووڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.
هۆشیار عەبدوڵڵا دەڵێت” سەبارەت بە خۆپیشاندان یەکێک لە ناکۆکی و جیاوازییەکانی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتی ئەوەبو کە گۆڕان دەیگوت خۆپیشاندان مافێکی سەرەتاییە و مۆڵەت و ڕەزامەندی دەسەلاتی ناوێ، ئەوان دەیانگوت مۆڵەتی دەوێ، هەمووان لە بیریانە کە یەکێک لە کەمپینە گەورەکانی میدیای گۆڕان سەبارەت بە مافی خۆپیشاندان بوو بێ مۆڵەت، هەموشی لە ئەرشیفدا ماوە.
دەشڵێ” پرسیارێکی زۆر سادە بۆ پارێزگاری سلێمانیی، ئەو کاتەی لە ۱۷ ی شوبات و رۆژانیی دوایی بەشداری خۆپیشاندانەکانی دەکرد و لە سەراوە مایکی بەدەستەوە بوو مۆڵەت وەرگیرابو یا خود نا؟ ئەرکی دەسەڵات رێگری نییە لە خۆپیشاندان، ئەرکی پاراستنی سەلامەتیی خۆپیشاندەرانە. گرنگ نیە کە ئۆپۆزسێۆن بوویت چیی دەڵێیت، ئەوە گرنگە کە لە دەسەڵاتدا بووی چیی دەکەی”.