کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خەڵاتێکی 5 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، تا پێنج ملیۆن دۆلار پاداشتنی هەرکەسێک دەکەین کە زانیاریی بدات بۆ پچڕاندنی قاچاخچێتی داعش بە نەوت و شوێنەوار”.

پەیجی ڕەسمی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پۆستێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاند” پاداشتکردن تا پێنچ ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری کە ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچێتی داعش بۆ نەوت و پارچەی شوێنەواری دێرین”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا داوای هاوکاری دەکات ” یارمەتیمان بدە بۆ راگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش، ئەگەر زانیاریت ھەیە، تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردنی”.

ژمارەیەکی بۆ گەیاندنی زانیارییەکان داناوە و نووسیویەتی”نامە بۆ خەڵاتکردن لە پێناوی دادپەروەری بە ژمارە ١٢٠٢٧٠٢٧٨٤٣+  بنێرە لە رێگەی وەتس ئەپ و سیگنەڵ یاخود تەلەگرامەوە.”

ھەواڵی زیاتر