پۆلیسی هەولێر دوو ئافرەتی بە تۆمەتی دزینی 5 هەزار دۆلار دەستگیرکرد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی دارەتوو، دوو تۆمەتباری ئافرەتیان بە ناوەکانی (ھ.ع.ف) و (ک.م.ھ) دەستگیر کرووەد، کە بڕی 5 هەزار دۆلاریان لە شوفێرێکی تاکسی دزیووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو ئافرەتە کە تۆمەبارن، بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزاکان، راگیران و پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندراوەتەوە.