كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شه‌وی 29ی تشرینی دووه‌م، چه‌ند كه‌سێك به دوو ئۆتۆمبێله‌وه ده‌چنه سه‌ر گوندی “قه‌رێتاغ”ی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌ستڕێژێكی زۆری گوله ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌شه‌وه منداڵێك بریندار ده‌بێت.
محه‌ممه‌د، باوكی منداڵه برینداره‌كه به باڵكێشی وت: “شه‌وی 29ی مانگ، كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌و چه‌ند كه‌سێك به دوو ئۆتۆمبێله‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر گونده‌كه‌مان و ده‌ستڕێژێكی زۆری گوله‌یان كردووه و منداڵێكم به‌ناوی (یوسف)، گوله به‌ر ده‌ستێكی كه‌وتووه و برینداربووه.
له‌باره‌ی ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌یه‌وه وتی، نه‌شته‌رگه‌ریمان بۆ ده‌ستی كردووه و ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه و ڕه‌وشی ته‌ندروستی باشه.
وتیشی، ئێمه ئه‌و كه‌سانه ناناسین، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه‌ی ته‌قه‌كانیان كردووه، به‌یانییه‌كه‌ی یه‌كێكیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماركێتهكهمان و وتوویه‌تی، من تهقهكانم كردووه و ئه‌وه‌ش چه‌كه‌كه‌م و گوله‌كان و ژماره‌ی ئۆتۆمبێلهكهمه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سه له كامێرای ماركێته‌كه‌وه ده‌ركه‌وتووه و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردووه لای پۆلیس.