قائیمقامی قەزای ئامێدی بۆ باڵكێش: لە بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ئیسماعیل مستەفا، قائیمقامی ئامێدی،  بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی سنوری چیاكانی ئامێدی كرد و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

قائیمقامی ئامێدی وتیشی: فڕۆکەکانی سوپای تورکیا  چیای لینکیان لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووک لە ئامێدی بۆردوومان کرد تا ئێستا هیچ  زیانێكی گیانی نەبووە و زیانە مادیەكانیش نەزانراون.

 وتیشی: هەرچەندە سوپای توركیا بەردەوام سنورەكانی  دەڤەریی ئامێدی بۆردومان دەكات بەڵام لە بۆردومانی ئەمجارەدا هیچ زیانێكی گیانی مەدەنی نەبووە.

چیای لینک لەنێوان دێرەلووک و شیلادزێدایە کە بەرامبەر کۆمەڵگەی هیتیتێیە و حەوت کیلۆمەتر لە کۆمەڵگەکە دوورە.

ئیسماعیل مستەفا وتیشی: بەبەردەوام فرۆكەكانی توركیا لە سنوریی چیاكانی دەڤەریی ئامێدی دەسورێنەوە و جارجار بۆردومانی سنورەكانی چیایی ئامێدی دەكەن .

ھەواڵی زیاتر