كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوای توشبوونی به كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هادین نوری، سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی عێراق له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەهادین نوری، له ساڵی 1927 لە گوندی تەکیەی قەرەداغی پارێزگای سلێمانی لەدایکبووه، له ساڵی 1946 پەیوەندی بە حیزبی شیوعی عێراقه‌وه کردووە و چوار ساڵ سکرتێری ئەو حیزبە بووە، لەساڵی 1953 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاشایەتی عێراقه‌وه دەستگیركراوه و دوای شۆڕشی 1958 ئازادکراوە، بەهۆی ناکۆکییه‌وه ساڵی 1984 ئەو حیزبەی جێهێشتووە و دوای ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ی12ی2020 له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانی، كۆچی دوایی كرد.